١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٦
تورکیا ئاوی خواردنەوەی لە یەک ملیۆن هاووڵاتی سووریا گرتۆتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، تورکیای بە داخستنی ئاوی خواردنەوە بەسەر یەک ملیۆن کەس لە حەسەکە تۆمەتبار کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی کرد، بە ڕەخنە گرتن لە کارەکانی تورکیا لە سووریا نووسی: تورکیا ڕێگری دەکات لە گەیشتنی ئاو بۆ شاری حەسەکە کە خۆی یەک ملیۆن حەشیمەتی هەیە. ئەو کارە جگە لە سیاسەتی هێرش و داگیرکاری، تاوانێکی جەنگی دێتە ئەژمار.

بە پێی هەواڵدەری فەرمی سووریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە درێژەی نامەکەیدا نووسیویە: داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین کە خێرا تورکیا ناچار بکات ئاوی شاری حەسەکە بکاتەوە و کۆتایی بهێنێت بە ئەو کارانەی کە دەبێتە هۆی پێشێل بوونی مافی خەڵکی سووریا.

342/